ساڵیادی حەسەن زیرەک

https://youtube.com/shorts/rwVtHRbggx8?feature=share

هونەر بەردەوامە
لەکاتێکدا شمشاڵەکەی قالە مەڕە تیرۆر کرا 
لەکاتێکدا کەکەس لە هونەرو هونەمەندان ناپرسێت
ئێمە بەردەوامین 
لێناگەڕێین شمشاڵەکەی جوانڕۆی غەدر لێکراو بێدەنگ بکرێ
 لێناگەڕێین دەنگ و سەدای حەسەن زیرەکی نەمر بکوژێتەوە
جوانڕۆی ڕەوانشاد خۆی یەکێک بوو لە کاراکتەری سەرەکی یادی زیرەکی ئەمساڵ بەداخەوە بێ ویست و ئیرادەی خۆیی و هاوڕێکانی مەلی گیانیان فڕاند بەرەو بەرزەخی کۆتایی
سبەینێ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی
٢٠٢١/٦/٢٦
لە ساڵیادی کۆچی سەفیرو ناسنامەی هونەری کوردی حەسەن زیرەک
کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و گەڕیان میدیا لەژێر چەتری مناڵپارێزی کوردستان لەسەنتەری ڕۆشنبیری سەرا کاتژمێر ٤  ی پاشنیوەڕۆ بەبەشداری هونەرمەندانی ناودار ئیحسان زیرەک -سیروان زیرەک و بەسەرپەرشتی مامۆستا عەبدولی حەمە باقی و بەئامادە بوونی نوسەرولێکۆڵەر دکتۆر سەرکەوت یادێکی شکۆدار ڕێک دەخەین بەناونیشانی 
شمشاڵەکەت بێدەنگ نابێ جوانڕۆ
هونەر بەردەوامە