هونەرمەندی میللی خدر خۆشناو بەهۆی کرۆناوە کۆچی دوایی کرد

خدر خۆشناو، یەكێك  لە گۆرانیبێژە میللەكانی ھەولێر، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا  بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 

خدر خۆشناو، لە ساڵی 1978 دەستی بــە کاری ھونەری کردووە، لە سەرەتای ساڵانی ھەشتاكان یەكەم گۆرانی لە تەلەفزیۆنی كەركوك تۆماركردووە، دواتریش چەندین گۆرانی و سروودی دیكەی تۆمار كردووە.