هونەرمەندو پەرلەمنتاڕ جەلال پەرێشان بە هۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەیە

ھاوڕێ ووھاوڕێبازم کاک سۆران ئەحمەد کادیری پێشکەوتوی یەکێتی  ئەو بابەتەی لەسەر ھونەرمەندو پەرلەمانتاری پارتی جەلال پەرێشان نوسیووە لای خوارەوە وەکو خۆی پۆستی ئەکەمەوە،منیش وەکو جەزای ساز ھیوای زوو چاکبونەوەو تەندروستی باش بۆ کاکە جەلال پەرێشانی خاکی وسادە و خۆنەویست دەخوازم پارەو قووتی میللەت لای دزە گەورەکانە لای ئەم پیاوە ھەژارە نی یە.دەقی نوسینەکەی ھەڤاڵ سۆرانە:
--------
جەلال پەرھێشان
من بەھەموو ژیانم نەم ناسیوە تەنھا لە شاشەی تەلەفیزۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دیومە دەڵێن توشی فایرۆسی کرۆنا بووە 
بەداخەوە چ جۆرە میلەتێکین  خەڵکانێک بەئاواتەوەن بمرێت بۆ چونکە وەک من و ئەوان و ئێوە بیرناکاتەوە ئەگەرنا جەلال پەرھێشان ئەبێت زەرەری بۆکێ ھەبوبێت چ دزیەکی کردبێت تەماحی کردبێتە ناموسی کێ بەداخەوە ئێمەی کورد ھەروابوین و زەحمەتیشە بگۆڕێین 

من خەڵکی سلەیمانیم نایناسم بۆدەبێت ڕقم لێیبێت لەبەرئەوەی ھەولێریر یان پارتیە  پرسیارەکەم ئەوەیە  پێش ئەوانە جەلال پەرھێشان مرۆڤ نیە کورد نیە  ئەی ھەولێری شاری قەڵاومنارە پایتەختی کوردستان نیە 
بەھەرحاڵ ئازارەکەی زۆرە من دەڵێم ئەوەی پێی خۆشبێت کەسێکی کورد بمرێت یان ئازار بچێژێت بەڕای من زۆڵە کوردە ئەوەی حەزبەئازاری خەڵکیش دەکات حەقە سەردانی دکتۆری دەرونی بکات 
لەکۆتایدا کاک جەلال من ناتناسم بەڵام پڕبەدڵ  لەسویسراوە تاوەکو ھەولێری قەڵاومنارەی خۆشەویست سڵاو ڕێزمان بۆت ھەیە وەلەخوای گەورە داواکارم بەتەندروستیەکی باشەوە بگەڕێیتەوە ناو کەسوکارت و ھاوڕێکانت کوردبونت بەسە بۆ ئەوەی خۆشم بوێیت